ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە مانگی رابردوو بڵاوکردەوە.
وەک لە ئامارەکەی ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی پێدراوە، "مانگی رابردوو 34 هەزار و 951 هاوسەرگیری تۆمارکراون، بەغدا بە پلەی یەکەم دێت بە ئەنجامدانی 9 هەزار و 692 پرۆسەی هاوسەرگیری، دواتر نەینەوا دێت کە 3 هەزار و 778 هاوسەرگیری تێدا تۆمارکراوە".
لەبارەی جیابوونەوەش، 6 هەزار و 696 کەیس هەبوون، زۆرترینیان لە پارێزگای بەغدا بووە کە دوو هەزار و 214 بوون، هەروەها پارێزگای بەسرە بە پلەی دووەم دێت کە 758ـی هەبووە، لە پارێزگای نەجەفیش هیچ جیابوونەوەیەک تۆمارنەکراوە.
بەپێی ئامارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، رێژەی جیابوونەوە لە دەرەوەی دادگا زیاتر لە سێ هێندەیە بەراورد بە جیابوونەوە کە لەڕێگەی دادگاوە کراوە.
PM:06:43:18/11/2024
ئهم بابهته 1712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت