تەرمی دوو کچ لە ماڵێکدا دۆزرانەوە و دەوترێت "لە لایەن براکەیانەوە کوژراون"
وێستگەنیوز_
لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی تەرمی دوو ژن لە ماڵێکدا دۆزرانەوە و دەوترێت: "دوو خوشکەکە لەلایەن براکەیانەوە کوژراون."
ئەمرۆ پێنجشەممە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لە گەڕەکی بەکرەجۆ "تەرمی دوو کچ کە خوشکی یەکترن، لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە."
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەوترێت کە ئەو دوو کچە "لەلایەن براکەیانەوە بە چەکی کڵاشینکۆف کوژراون."
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "ئەو دوو خوشکە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵ دایە."
هاوکات، تائێستا هۆکاری رووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رووننەکراوەتەوە.
PM:02:03:14/11/2024
ئهم بابهته 864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت