محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گه‌یشته‌ سلێمانی‌


وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گه‌یشته‌ سلێمانی‌ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵاوه‌ پێشوازی‌ لێكرا.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 13ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵاوه‌ پێشوازیی لێكرا.

 بڕیاریشه‌ كه‌مێكی‌ تر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی‌ مه‌زاری‌ مام جه‌لال بكات و دواتر له‌ ده‌باشان له‌گه‌ڵ‌ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‌ پارتی‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عه‌لی‌ باپیر سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ و سه‌ركرده‌ی‌ ژماره‌یه‌ك حزب و لایەنی سیاسی كۆبووه‌وه‌.


PM:05:22:13/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو