حکومەتی عێراق مووچە بۆ سەربازە بریندارەکانی سوپا دابیندەکات و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
وێستگەنیوز_
حکومەتی عێراق
پێشکەشکردنى
داواکاریى مووچەى چاودێریکارى بریندارانى سوپاى دەستپێکرد کە لەنێوان 150 بۆ 250
هەزار دینار دەبێت، دابینکردنی
بڕی ئەم موچەیەش سەربازە بریندارەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2024،سەگڤان سندى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى لهپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، "حکومەتی عێراق پێشکەشکردنى داواکاریى مووچەى چاودێریکارى بریندارانى سوپاى دەستپێکرد کە لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینار دەبێت، دابینکردنی بڕی ئەو
موچەیە تەنیا کەسوکارى
ئەو سەربازە بریندارانەى سوپاى ئێستاو پێشوى عێراق دەگرێتەوە کە خەڵکى هەرێمى
کوردستانن و
برینداربون،بەهۆیەوە تواناى کارکردنیان نەماوە".
سەگڤان سندی وتیشی، "موچەکە
ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە کەسی پلەیەکى بریندارن، بڕى موچەکە لەنێوان 150 بۆ 250
هەزار دینار دەبێت، دایک و باوک و هاوسەر، کوڕو کچ، خوشکو براو
باپیرو داپیرەو نەوەکانى بریندارەکە دەتوانن ئەو داواکارییە پێشکەشبکەن، بەو
مەرجەى کەسی بریندار ڕێژەى کەمئەندامییەکەى 75% بێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، بە پێی راگەیەندراوێک کە لە وەزارەتی بەرگری عێراقەوە هاتووە، "ئامانج لەم هەنگاوە
هاوکاریکردنی بریندارانی سوپایە لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی موچە بۆ ئەو کەسانەی
چاودێرییان دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش سەربازانی سوپای ئێستاو پێشووش دەگرێتەوە.
PM:01:42:11/11/2024
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت