واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بارانبارین راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بارانبارینی راگه‌یاند، ده‌شڵێت: "زۆرترین باران له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌بارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌وه 10/11/2024 حاڵه‌تێكی لاوازی ناسه‌قامگیری كه‌ش كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ریای سووره ناوچه جیاجیاكانی رۆژئاوا‌و و ناوه‌راستی عێراق ده‌گرێته‌وه".
ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: "له به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مه 11/11/2024 كاریگه‌رییه‌كانی درێژ ئه‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بارانێكی كه‌م بۆ مامناوه‌ند به‌شێوه‌ی پچر پچر و تاوه باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ چالاكبوونی ھه‌وره بروسكه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "كاریگه‌ری زیاتر ئه‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری رۆژھه‌ڵات و رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێمی كوردستان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئێواره‌ی ھه‌مان رۆژ دووشه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌و بارانبارینه كۆتایی پێدێت له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 2 بۆ 4 پله".
راشیگه‌یاندووه كه "رێژه‌ی بارانی پێشبینیكراو به‌پێی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
پارێزگای سلێمانی 8 تا 20 ملم
پارێزگای ھه‌ولێر 1 تا 8 ملم
پارێزگای دھۆك 1 تا 5 ملم
پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه 5 تا 10 ملم
پارێزگای كه‌ركوك 1 تا 2 ملم
ئیداره‌ی گه‌رمیان 1 تا 2 ملم
ئیداره‌ی راپه‌رین 3 تا 8 ملم
ئیداره‌ی سۆران 10 تا 20 ملم
AM:11:59:08/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 3828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت