دی ڤانس جێگری دۆناڵد ترامپ كێیه كه بیره‌وه‌رییه‌كانی كراوه به فیلم؟
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترامپ دوای ئه‌وه‌ی توانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ده‌باته كۆشكی سپی، دیارترینیان جای دی ڤانسه كه پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌رده‌گرێت.
دی ڤانس كێیه؟
ناوی راسته‌قینه‌ی جێمس دۆناڵد بۆمان-ه، كوڕی دۆن بێڤ بۆمانه، منداڵ ده‌بێت دایك و باوكی له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه، پاشان دایكی ناوی ناوه‌ڕاستی كوڕه‌كه‌ی "دۆناڵد" ده‌گۆڕێت بۆ دێڤید و دواجار ناوی خێزانی دایكی وه‌رده‌گرێت.
دێڤید ڤانس كه به ناوی جی دی ڤانس ناسراوه، له 2ی ئابی 1984 له میدڵتاونی ویلایه‌تی ئۆهایۆ له‌دایك بووه، له ئێستادا ته‌مه‌نی 40 ساڵه. سه‌روه‌ختێك باوكی خێزانه‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت، دێڤید هێشتا منداڵێكی زۆر بچووك بووه و دایكی به ده‌ست كێشه‌ی مه‌ی خواردنه‌وه و ئالوده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ناڵاندوویه‌تی.
هه‌ر بۆیه ڤانس به‌زۆری له‌سه‌ر ده‌ستی باپیرانی دایكی گه‌وره بووه، ماماو-ی داپیری رۆڵێكی گه‌وره‌ی له ژیانیدا بینیوه، به‌رده‌وام هانی داوه سه‌رقاڵی خوێندنه‌كه‌ی بێت.
ساڵی 2003 په‌یوه‌ندی به هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكاوه ده‌كات، لێره‌وه له ژیانیدا، قۆناغی خزمه‌تی سه‌ربازی و مه‌شق و راهێنان ده‌ستپێده‌كات. دوای ته‌واوكردنی خزمه‌تی سه‌ربازی، ساڵی 2009 له زانكۆیه‌كی ئۆهایۆ، بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس له زانسته سیاسسه‌كان و فه‌لسه‌فه وه‌رده‌گرێت.
دواتر له زانكۆی ییل، كۆلێژی یاسا ته‌واو ده‌كات و ساڵی 2013 بڕوانامه له یاسادا وه‌رده‌گرێت.
كتێبی یاداشته‌كانی "لاواندنه‌وه‌ی گوند" كه له ساڵی 2016 بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كێكه له پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كان و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016، كتێبه‌كه باس له ژیان و تێكۆشانه‌كانی نووسه‌ر ده‌كات.
له ساڵی 2022وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆماری و نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئۆهایۆ، بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، دوای ئه‌و بردنه‌وه‌یه، ژیانی سیاسی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو، وه‌ك ده‌نگی چینی كرێكاری ئه‌مریكی ناوبانگی ده‌ركرد.
ساڵی 2024دۆناڵد ترامپ وه‌ك كاندید بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد پێگه نیشتیمانییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی گه‌وره به‌رزتر ببێته‌وه.
ساڵی 2020 كتێبی یاداشته‌كانی له نێتفلكس و له ڕێگه‌ی ده‌رهێنه‌ر رۆن هۆارد كرایه فیلم، ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیاتر ده‌ركه‌وتنی ڤانس و كاریگه‌ربوونی له‌سه‌ر گفتوگۆ نیشتیمانییه‌كان.
دوای سه‌ركه‌وتنی كتێبه‌كه‌ی، ڤانس وایلێهات سه‌باره‌ت به دیدگا و تێڕوانینی چینی كرێكار، داوای سه‌رنج و بیروڕاكانی ئه‌ویان ده‌كرد و وه‌ك گوتاربێژی ئه‌و چینه‌ی لێهاتبوو.
ته‌نانه‌ت دۆناڵد ترامپ ستایشی كتێبه‌كه‌ی كردووه و پێیوایه كتێبه‌كه "پاڵه‌وانی پیاوان و ژنانی تێكۆشه‌ره" و ئاماژه به ده‌ستكه‌وته‌كانی ڤانس له بورای ته‌كنه‌لۆژیا و پاره‌داركردن ده‌دات.
ئۆشا تشیلۆكوری هاوسه‌ری ڤانس، پارێزه‌رێكی ئه‌مریكی به ئه‌سڵ هیندییه، ئۆشا كچی كۆچبه‌ره هیندییه‌كانه، له سان دیگۆ و كالیفۆرنیا گه‌وره بووه، بڕوانامه‌ی زانستی له زانكۆی ییل و زانكۆی كامبردج به‌ده‌ستهێناوه و وه‌ك نووسه‌ر لای زۆرێك له دادوه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا كاریكردووه.
ڤانس له‌سه‌ره‌تادا لایه‌نگری ترامپ نه‌بووه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پیران له ساڵی 2022، رازیبوو پشتگیری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ترامپ قبوڵ بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌رچه‌رخانێك وابوو له هه‌ڵوێستیدا.
به‌تێپه‌ڕبوونی كات، ڤانس بووه یه‌كێك له هاوپه‌یمانه دڵسۆزه‌كانی ترامپ و دۆستایه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپی كوڕ، په‌یوه‌ندی نیوانیانی به‌هێزتر كرد و له ساڵی 2024 ترامپی باوك، دی ڤانس-ی وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك ده‌ستنیشانكردووه.
PM:09:48:07/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت