سودانی بۆ گۆڕینی پێنج وەزیری کابینەکەی رادەسپێردرێت
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆك وەزیرانی عێراق رادەستپێرێت بۆ گۆڕینی پێنج وەزیری كابینەكەی.
محەمەد بەلداوی، ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، " لیژنەكە راپۆرتێكی پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە، پێشبینیش دەكرێت ئەم راپۆرتە لە رۆژانی داهاتوودا خوێندنەوەی بۆ بكرێت و دواتر بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێردرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "گۆڕانكاری وزاری بووەتە هەنگاوێكی پێویست، چونكە هەندێك وەزیر لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومیدا لاوازن و توانای بەڕێوەبردنی كارەكانیان نییە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی پلاندانان وتی، "لە ماوەی داهاتوودا گۆڕانكارییەكی راستەقینە لە نزیكەی پێنج وەزارەتی حكومەتدا دەبینین".
PM:06:30:02/11/2024
ئهم بابهته 1204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت