دووبارە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا دەنێردرێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، "هەفتەى رابردوو شاندێکى تەکنیکى و ژمێرکارى سەردانى بەغدایان کرد و لیستى مووچەیان پێش خۆیان رەوانەى بەغدا کردبوو، بەڵام بەهۆى تێبینى لەسەر لیستەکە، لەلایەن لیژنەى تەکنیکیی وەزارەتى دارایی عێراقەوە، لیستەکە وەرنەگیرا و نێردرایەوە بۆ هەرێمى کوردستان".
سەرچاوەکە ئەوەشی وتوە، "هەفتەى رابردوو لیستەکە بەشێوەى ئەلیکترۆنى نێردرابوو، لە ئێستاشدا وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، سەرقاڵى چارەسەرکردنى ئەو تێبینیانەی وەزارەتى دارایی عێراقە".
لەبارەی تێبینییەکەوە سەرچاوەکە وتوشیەتی، "بەغدا ئامادەنییە تەمویلى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان بدات و پێویستە هەرێمى کوردستان لە داهاتى نانەوتی بیدات، هەروەها یەکێکى دیکە لە تێبینییەکان، جیاکردنەوەى ناوى ئەو مووچەخۆرانە بووە، بایۆمەتریى و (یو پی ئێن)یان تەواو نەبووە".
ئەوەشی ئاشکراکردووە، "سبەینێ یاخود دووسبەى لیستى مووچەى مانگى 10، بە ئەلیکترۆنى و کاغەز رەوانەى بەغدا دەکرێت".
PM:04:20:02/11/2024
ئهم بابهته 3576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت