نرخی نه‌وت و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا


وێستگه‌ نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات، به‌جۆرێك نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ برێنت 73 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی تشرینی‌ دووه‌می 2024، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 73 دۆلار و 10 سه‌نت.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 69 دۆلار و 49 سه‌نت.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا نزمبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 736 دۆلار.


AM:08:03:02/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت