مەسعود بارزانی: کاتی ئەوەیە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێبکات
وێستگەنیوز_
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی دیداری تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر رایگەیاند، هەڵبژاردن تەواوبوو و کاتی ئەوەیە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت بکرێت لەنێوان لایەنەکان.
ئەمرۆ پێنجشەممە 31ـی 10ـی 2024، مەسعود بارزانی لە وتارێکیدا رایگەیاند، "کاتی ئەوەیە بیر لە پرۆژەی ستراتیژی بکرێتەوە و گرنگی بە کشتوکاڵ، پەروەردە و گەشتوگوزار بدرێت."
سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، شانازی بەوەوە دەکەن کە هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچووە کە زۆر کەس پێشبینییان کردبوو کێشە رووبدەن و تا رادەیەک کە هەڵبژاردنیش نەکرێت. وتیشی: "حکومەتی داهاتوو دەبێت لەسەر بنەمای یەک هەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگە بێت."
"پێوەریش بۆ گفتوگۆی لایەنەکان، دەبێت بەرکەوتەی هەڵبژاردن و دەنگی لایەنەکان بێت." بارزانی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت بە جدی رێگری بکرێت لەو کارە نایاساییانەی دەکران، وەکو دروستکردنی کارخانەی مادەی هۆشبەر، بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، یان تیرۆر و لادان لە یاسا. دەبێت سنوورێک بۆ ئەم شتانە دابنرێت."
PM:12:27:31/10/2024
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت