سەرچاوەیەک بۆ CNN: پێش هەڵبژاردنی ئەمریکا؛ ئێران وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی ئیسرائیل دەداتەوە


وێستگەنیوز_

میدیا جیهانی و ئەمریکییەکان چەندان راپۆرتیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن: پێشبینی دەکرێت "ئێران وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و بە ئازاری هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بداتەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە راپۆرتێکیدا لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتییەوە؛ ڕایگەیاندووە، "ئەگەری زۆرە ئەمە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 5ـی تشرینی دووەمی مانگی داهاتوو ڕوو بدات."

عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە یەکەم وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلدا، لێدوانێکیدا وتی: "نە پێویستە زیادەڕەوی بکرێت و نە بە کەم سەیر بکرێت."

سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پێنتاگۆن ڕایگەیاند "ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل لە ئارادایە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوو نادات."

باس لەوەشکراوە، "ئەگەری ئەوە هەیە ئێران بە هێرشی سەربازیی وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بداتەوە." ئەمریکاش جەختدەکاتەوە لەوەی کە "هاوکاری ئیسرائیل بە ئەرکی خۆیان دەزانن."


AM:09:57:31/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو