هەڵەبجە.. فێستیڤاڵی هەناری دەستیپێکرد
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، فێستیڤاڵی هەڵەبجە بە بەشداریی دەیان جوتیار و خاوەن کار لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد.
فێستیڤاڵی هەڵەبجە بۆ دەیەمین ساڵ لەسەر یەک بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە نمایشکردن و فرۆشتنی هەنار و ئەو بەرهەمانەی لێی دروستدەکرێت، کاری دەستی خواردنی کوردەواری و دەیان جۆر بەرهەمی خۆماڵی بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.
چاودێران و جوتیارانی ئەم فێستیڤاڵە دەڵێن: چاوەڕێدەکرێت لە سێ رۆژی فێستیڤاڵەکەدا هەزاران گەشتیار لە شارەکانی هەرێم و ناوەڕاست و باشووری عێراق روو لە پارێزگای هەڵەبجە بکەن.
AM:09:34:31/10/2024
ئهم بابهته 872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت