یاریدەدەری دەوڵەت باخچەلی: هەنگاوەکانی باخچەلی کارێکی بوێرانەیە


وێستگەنیوز_

یاریدەدەری دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، "هەنگاوەکانی سەرۆکی پارتەکەمان بوێرانەیە کاری کەسی سیاسی گەورەیە."
 
لە پرۆگرامێکی تایبەت بە ساڵڕۆژی راگەیاندنی کۆماری تورکیا، کە ئەمڕۆ لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، سەمیح یاڵچن، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە پشتگیری هەنگاوەکانی دەوڵەت باخچەلی لەبارەی پرسی کورد کرد.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سیاسەت کاری ترسنۆکەکان نییە. ئێمە بوێرانە هەنگاو دەنێین."
 
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی وتارەکەی یاڵچن هێرشەکەی هەفتەی رابردوو بۆ سەر کارگەی دروستکردنی فڕۆکە، درۆن و کەرەستەی دیکەی سەربازی بوو. یاریدەدەرەکەی باخچەلی وتی، "هێرشەکە دەریخست کە بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی زۆر لە جێگەی خۆیدا بوو."
 
دەوڵەت باخچەلی رۆژی 22ـی 10ـی 2024، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا داوای کرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بچێتە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەیەنێت و بەو جۆرەش شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کە زیاتر لە 40 ساڵە بەردەوامە کۆتایی پێ بێنێت.


PM:09:28:29/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت