ئێران: بودجەی سەربازی بۆ دوو هێندە زیاد دەکەین
وێستگەنیوز_
وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بودجەی سەربازیی وڵاتەکە دوو بەرامبەر زیاد دەکەن.
رۆژی سێشەممە 29ـی 10ـی 2024، فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە تاران رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی هەنگاوێکی گرتووەتەبەر کە خۆی لە زیادکردنی زیاتر لە 200% بودجەی سەربازیدا دەبینێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو هەوڵێک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بەرگری دراوە."
ساڵی 2024 بودجەی سەربازیی ئێران 469 تریلیۆن تمەن بوو و بەو پێیە ساڵی داهاتوو بودجەی سەربازیی ئەو وڵاتە دەگاتە 938 تریلیۆن تمەن کە دەکاتە نزیکەی 15 ملیار دۆلار.
هەنگاوەکەی ئێران بۆ زیادکردنی بودجەی سەربازی لە کاتێکدایە، جەنگێک بەشێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتوەتەوە و ئێرانیش بووەتە بەشێک لێی؛ بە تایبەت لەگەڵ ئیسرائیلدا.
PM:08:26:29/10/2024
ئهم بابهته 1008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت