هاوسه‌ری یاریزانی بۆكسێنی كۆچكردوو محه‌مه‌د عه‌لی كلای به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌فغانستان
وێستگەنیوز-
له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی تالیبان و له چوارچیوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی یاریگایه‌كی وه‌رزشی بۆ پیاوان، خه‌لیله عه‌لی هاوسه‌ری محه‌مه‌د عه‌لی كلای، پاڵه‌وانی پێشووی جیهان له یاری بۆكسێن، گه‌یشته ئه‌فغانستان.
چاودێران پێیانوایه گه‌یشتنی خه‌لیله عه‌لی كه خانمێكی باڵاپۆش و له‌چك به‌سه‌ر نییه بۆ ئه‌فغانستان، سه‌ركه‌وتنی ئه‌ندامه میانڕه‌وه‌كانی نێو ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان ده‌گه‌یه‌نێت كه چاویان له‌وه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا كارلێكبكه‌ن.
ئه‌م ره‌وته میانڕه‌وه‌ی نێو ریزه‌كانی تالیبان، داوا ده‌كات بۆ كاركردن و به‌شداریكردن له ژیانی گشتی و رۆژانه‌دا، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌تر بدرێت به ژنانی ئه‌فغانستان.
ئاشكرایه ئه‌ندامه تووندڕه‌وه‌كانی نێو ریزه‌كانی تالیبان، زۆر به تووندی دژایه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن رێگه به ژنانی ئه‌فغانستان بدرێت هیچ رۆڵێكیان له ژیانی گشتی وڵات‌دا هه‌بێت، وڵاتێك شه‌ڕ هه‌لاهه‌لای كردووه و ده‌یانه‌وێت ژنان ته‌نها له نێو چوار دیواری ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه.
خه‌لیله عه‌لی كه له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ئه‌مریكا، چالاكوانێكی بواری مافه‌كانی مرۆڤه، ساڵی 2022 له كاتی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی ئیسلامی له ویلایه‌تی ماریلاند، به روون و ئاشكرا ره‌خنه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی تالیبان گرت و رایگه‌یاند ئه‌و كۆت و به‌نده‌ی تالیبان سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر ژنانی ئه‌فغانستاندا، پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه.
خه‌لیله له‌و وتاره‌ی كه به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌وه خوێندییه‌وه، جه‌ختی له‌وه كردووه پێویسته ژنانی موسڵمان، بۆ كاركردن و ژیان له ژینگه‌یه‌كی ئیسلامی‌دا، سود له مافه سه‌ره‌كی و بنچینه‌ییه‌كانیان وه‌ربگرن، نه‌ك ئه‌وه‌ی به چه‌وساوه‌یی بژین.
تا ئێستا روون نییه ئایا سه‌ردانه‌كه‌ی خه‌لیله بۆ كابول، پشتگیری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكای وه‌رگرتووه یان نا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه روون و ئاشكرایه خه‌لیله په‌یوه‌ندییه‌ه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكادا هه‌یه.
میدیاكانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان، له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی وه‌رزشی ئه‌فغانستانه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی خه‌لیله بۆ ئه‌و شاره له پێناو: "دروستكردنی یاریگایه‌كی وه‌زرشییه و یاریگاكه ناوی پیرۆزی لێده‌نرێت كه به زمانی داری/ الداریه به مانای سه‌ركه‌وتن دێت".
هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی سه‌ندیكایه‌كی وه‌رزشییه به ناوی محه‌ممه عه‌لی كلای.
خه‌لیله عه‌لی ساڵی 1950 له ئه‌مریكا له‌دیكبووه، ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی بلیندا بۆید بووه، دوای ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی پێشوی جیهان له یاری بۆكسێن، هه‌ردووكیان دێنه سه‌ر ئاینی ئیسلام.
خه‌لیله هه‌م ئه‌كته‌ره و هه‌م وه‌رزشه‌وانه، به ئاشكرا رایگه‌یاندووه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌مریكادا، لایه‌نگری دۆناڵد ترامپه، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی كاركردنه بۆ خۆشگوزه‌رانی ژنانی موسڵمان له ئه‌مریكا.
چاودێران پێیانوایه سه‌ردانه‌كه‌ی خه‌لیله بۆ كابول، ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه ئه‌ندامه میانڕه‌وه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی تالیبان، بوونه‌ت خاوه‌ن بڕیار له داڕشتنی سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌كه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا شایه‌نی باسه، ئه‌وه‌یه توندڕه‌ووه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی تالیبان، هیچ رۆژێك له ئه‌فغانستان گرنگیان به وه‌رزش نه‌داوه، ته‌نانه‌ت گرنكیان به‌و چالاكییه وه‌رزشیانه‌ش نه‌داوه كه تایبه‌تن به پیاوان.
زۆرجار گۆڕه‌پانه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌فغانستان، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری له سێداره‌دانی گشتی به‌كارده‌هێنرێن و هه‌رگیز له‌م گۆڕه‌پانانه‌دا، هیچ جۆره چالاكییه‌كی وه‌رزشی ئه‌نجام نه‌دراوه.
لێره‌وه دروستكردنی یاریگایه‌كی وه‌زرشی له‌م كات و ساته‌دا، وا سه‌یر ده‌كرێت كه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌بێت له سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی تالیباندا.
PM:05:13:28/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت