كۆمسیۆن: پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌شڵێت: "هیوادارین له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدان راده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حاكم عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: "تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی رووی نه‌داوه و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت".
سه‌رۆكی كۆمسیۆن باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی په‌نجه‌مۆریان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ناوه‌كانیان له كاتی نوێكردنه‌وه‌دا تۆمار كرابێت حاڵه‌تی (ته‌خه‌تی) تێپه‌ڕاندن ده‌یانگرێته‌وه و ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن".
راشیگه‌یاند كه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌نجامه‌كان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئۆفیسی نیشتمانیی كۆمسیۆن له به‌غدا ده‌نێردرێن و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامه به‌راییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7ی به‌یانی، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
AM:10:32:20/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت