لاهور شێخ جه‌نگی: زۆر رازین له ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت و بایكۆت به ده‌نگی خۆمان ده‌زانین
وێستگه‌نیوز-
لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه زۆر رازین له ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت، چونكه بایكۆت به ده‌نگی خۆیان ده‌زانن، ده‌شڵێت: "دوای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری ریشه‌یی دێته كایه‌وه".
لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل دوای ده‌نگدانی له بنكه‌یه‌كی شاری سلێمانی، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه و بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی گرنگه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ك ئینجانه‌ی گوڵ وان هه‌موو ره‌نگێكی تێدایه، ئه‌وه شێوازێكی دیموكراسیه و خۆم حه‌زم به سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵهكهیه".
وتیشی: "داواكارم خه‌ڵك به‌شداری ئه‌م پرۆسه گرنگه بكه‌ن بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانی خۆیان بۆ چوارساڵی داهاتوو".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل باسی له‌وه‌شكرد كه "له ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌ندێك پێشێلكاری روویدا، هیوادارین ئه‌مڕۆ پرۆسه‌كه زۆر دیموكراسیانه به‌ڕێوه بچێت و هاوڵاتیان بتوانن ئازادانه ده‌نگ بده‌ن".
راشیگه‌یاند كه "زۆر رازین له ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت چونكه بایكۆت به ده‌نگی خۆمان ده‌زانین، دوای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری ریشه‌یی دێته كایه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌كه‌ن، لاهور شێخ جه‌نگی وتی: "ئه‌و پرسه هه‌ڵده‌گرین بۆ دوای هه‌ڵبژاردن".
AM:08:57:20/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت