مووچه‌ی ئه‌یلولی ئه‌م چین و توێژانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی رابردوو رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی سێ چین و توێژ دابه‌ش ده‌كرێت.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی خشتهكه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و زیندانه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌شی كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه رۆژی ده‌نگدانی گشتییه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی مووچه دابه‌ش ناكات.
بڕیاریشه رۆژی دووشه‌ممه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێبكاته‌وه و تا رۆژی پێنجشه‌ممه كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌كه بێت.
ئه‌مه‌ش خشتهكهیه
AM:08:55:19/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 5616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت