ئه‌مریكا له ساڵڕۆژی باهۆزی ئه‌قسادا سزا به‌سه‌ر حه‌ماسدا ده‌سه‌پێنێت
وێستگه‌نیوز-
له ساڵڕۆژی هێرشی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل كه ناونرا "باهۆزی ئه‌قسا"، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه فه‌له‌ستینییه‌دا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له یادی ساڵڕۆژی هێرشه‌كانی حه‌ماسدا بۆ سه‌ر ئیسڕائیل كه بووه‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌كه له غه‌ززه، ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی پاره‌په‌یداكردنی حه‌ماسدا سه‌پاند به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له كۆكردنه‌وه‌ی پاره له ده‌ره‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌كه.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند سزای سه‌پاندووه به‌سه‌ر سێ كه‌سدا كه به‌رپرس بوون له په‌یداكردنی پاره بۆ حه‌ماس له ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها سزای به‌سه‌ر بانكی ئه‌ل ئینتاجی غه‌ززه‌شدا سه‌پاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه.
خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "پشتیوانیكارێكی درێژخایه‌نی حه‌ماس كراوه‌ته ئامانج، كه هاووڵاتییه‌كی یه‌مه‌نییه و له توركیا ده‌ژی، نۆ خاوه‌ن كاری دیكه‌ش كراونه‌ته ئامانج".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كاتێكدا ساڵێك به‌سه‌ر هێرشه تیرۆریستییه دڕنده‌كه‌ی حه‌ماسدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، خه‌زێنه ماندوونه‌ناسانه به‌رده‌وام ده‌بێت له له‌ناوبردنی تواناكانی حه‌ماس و بریكاره تێكده‌ره‌كانی دیكه‌ی ئێران بۆ په‌یداكردنی پشتیوانی دارایی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی توندوتیژی دیكه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و ئامڕازانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدایه به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ سزادانی حه‌ماس، به‌وانه‌شه‌وه كه هه‌وڵی سوود وه‌رگرتن ده‌ده‌ن له دۆخه‌كه تاوه‌كو داهاتی دیكه‌یان ده‌ستبكه‌وێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌م ساڵدا ره‌نگه حه‌ماس مانگانه نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری له ڕێی ئه‌و به‌خشینانه‌وه وه‌رگرتبێت كه به هه‌ڵه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن یارمه‌تی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی غه‌ززه ده‌ده‌ن. حه‌ماس ئه‌وروپا به شوێنێكی سه‌ره‌كی پاره كۆكردنه‌وه ده‌زانێت".
سزاكانی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ندامێكی حه‌ماسیشیان كرده ئامانج كه له ئیتاڵیا ده‌ژی و خه‌زێنه ده‌ڵێت بۆنه‌یه‌كی خێرخوازی ساخته‌ی رێكخستووه تاوه‌كو پاره بۆ باڵی سه‌ربازیی حه‌ماس په‌یدا بكات.
هاوكات نوێنه‌رێكی باڵای حه‌ماس له ئه‌ڵمانیا و به‌رپرسی چالاكییه‌كانی حه‌ماس له نه‌مسا كراونه‌ته ئامانج.
PM:11:27:07/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت