کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق: دەرفەت بۆ هیچ لایەنێک نییە ساختەکاری بکات
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە 3ـی 10ـی 2024، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا بە هیچ شێوەیەک ساختەکاری ناکرێت و ئەوەی کارتی بایۆمەتری پێ نەبێت ناتوانێت دەنگبدات.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێژەی گزیکردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفر دەبێت و دەرفەت بۆ هیچ لایەنێک نییە ساختەکاری بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو بڕگەکانی نەخشەپلانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکان جێبەجێکراون و دەیان ئامێری ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو لەکاتی دەنگدان بەکاردەهێنرێت.
هەروەها وتیشی، "رێژەی گزیکردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفرە و دەرفەت بۆ هیچ لایەنێک نییە ساختەکاری بکات و ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 7:00 کار دەکەن و لە کاتژمێر 18:00 دەوەستن."
ئاشکراشیکرد، بە گوێرەی یاسا هاوڵاتیانی هەندەران ناتوانن دەنگبدەن.
حاکم عومەر ئەحمەد دەشڵێت، داوایان لە باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکان کردووە چاودێربن لە رۆژی هەڵبژاردندا.
PM:01:31:03/10/2024
ئهم بابهته 892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت