ناتانیاهۆ به تویتێك و فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی F35 په‌یامێك بۆ ئێران ده‌نێرێت
وێستگه‌نیوز-
دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئێران، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ ساڵی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری ده‌بێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له په‌یامێكدا كه له ڕێگه‌ی پلاتفۆرمی "X”ه‌وه ئاراسته‌ی گه‌لی ئیسرائیل ده‌كات، نووسی: "ئه‌مساڵ ساڵی سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی ده‌بێت. ساڵی نوێ له گه‌لی ئیسرائیل پیرۆز بێت".
ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ تویته‌كه‌ی وێنه‌ی خۆی له به‌رده‌م فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی F35 بڵاوكرده‌وه و پێده‌چێت په‌یامێك بێت بۆ ئێران سه‌باره‌ت به سروشتی ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی كه چاوه‌ڕێی ده‌كات و ره‌نگه ئه‌م جۆره فڕۆكه جه‌نگییه به‌كاربهێنرێت.
شه‌وی رابردوو ئێران گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كیی كرده‌سه‌ر ئیسرائیل. ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسرائیلی لێكهوتهوه و به‌ڵێنی "وه‌ڵامێكی ئازاربه‌خش"ی دا.
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه كاتێكی گونجاو هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ "نیشاندانی توانا هێرشبه‌رییه ورد و لهناكاوهكان"ی له دوای هێرشه‌كه‌ی ئێران و ئیسرائیل "توانای خۆی سه‌لماند بۆ رێگریكردن له‌وه‌ی دوژمن هیچ ده‌ستكه‌وتێكی هه‌بێت".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند، تاران له هێرشه‌كه‌یدا 200 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه.
PM:07:35:02/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 11480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت