وێستگەنیوز_
بافل تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكاتی كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەكەی لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، چاڵنجی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكات كە دیبەیتی لەگەڵدا بكات، ئامادەیشی دەربڕی سەركردەی هەموو حزبەكانی دیكە تێیدا ئامادەبن.
ئەمرۆ چوارشەممە 2ـی 10ـی 2024، بافڵ تاڵەبانی، لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردندا رایگەیاند، "تاكە حیزب كە خەبات دەكات بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، 17 ساڵە دەسەڵات و سەرۆكوەزیران لای یەك حیزب و یەك بنەماڵەیە".
جەختیشیکردەوە لەوەی، "كۆتایی پێناهێنین بەڵكو دەیڕوخێنین، دەبێت ئەو دەسەڵاتە كۆتایی پێبێت، ئێمە ئێستا كێشەمان نییە و هەرگیز وەكو ئێستا خاوەنی یەكێتی و یەكدەنگی نەبووین".
بافڵ تاڵەبانی وتیشی: "هەموو ئەو شوێنانەی دژی ئایین بوون لابران، ئایینی میللەتی كورد ئیسلامە و ئێمە هەرگیز بەسەر مامۆستایانی ئایینیدا نایسەپێنین كە پێویستە چی بڵێن و هەموو ئەو كەسانەی دژ بە ئاین قسەیان دەكرد دوورمانخستوونەتەوە، با مەلاكان سەركردەمان بن و ئێمەش دوایان دەكەوین".
سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەشكرد، دەیانەوێت پارەی مووچە لە بانكەكانی خۆیانەوە دابەش بكەن بۆ ئەوەی سوود لەوەش ببینن، هەروەها، "دەمانەوێت بەرنامە و رێبازی مام جەلال درێژە پێبدەین".
PM:05:29:02/10/2024
ئهم بابهته 560
جار خوێنراوهتهوه