سه‌رچاوه ئیسرائیلییەکان: له پێكدادانه‌كانی باشووری لوبنان 14 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون
وێستگەنیوز_
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان به كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بییان راگه‌یاندووه، له شه‌ڕو پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی باشووری لوبنان، 14 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون.
له كاتیكدا ئه‌م دانپیانانه له لایه‌ن سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كانه‌وه دێت، سوپای ئیسرائیل راپۆرتی جیاواز بڵاودەکاتەوە و رایگەیاندووە، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شه‌ڕه‌كانی لوبنان، ئه‌فسه‌رێكی ئیسرائیلی كوژراوه." ئه‌مه دوای له‌شكركێشی سوپای ئیسرائیل دێت بۆ سه‌ر سنووری لوبنان و به ئامانجگرتنی بنكه و باره‌گاكانی حزبوڵڵا.
به گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتویەتی، "نه‌قیب ئیتان ئیسحاق ئۆسته‌ر كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه، له كاتی شه‌ڕه‌كه‌ی لوبنان كوژراوه"
هه‌ر ئه‌مڕۆ حزبوڵلای لوبنانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی لەوەکرد، پێکدادانێكی نوێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا روویداوه ئەمەش پاش ئەوەی توانیبوویان دزە بکەنە ناو شارۆچكه‌یه‌كی باشووری لوبنان.
حزبوڵڵا ئاماژە بەوەشدەکات، "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی دوژمن ده‌كات كه دزیهیانكردبووه شارۆچكه‌ی مارۆن ئه‌لره‌ئس له باشووری لوبنان؛ و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامه و سوپای ئیسرائیل كوژراو و برینداری هه‌یه.
ئه‌وه له كاتیكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل، نەیشاردەوە کە له هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتەکەی، "ژماره‌یه‌ك له بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی ئیسرائیل زیانی به‌ركه‌وتووه."
PM:05:13:02/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت