پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر دوو پرۆژە یاسا.
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان و هەمواری یاسای باری کەسێتی کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەری هەیە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بدرێت و یاساکە تێپەڕێندرێت، ئەگەر ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی کۆبوونەوەکە بن".
بەپێی یاسای باری کەسێتیی عێراق ژمارە 188ی ساڵی 1959، مارەکردنی کچ لە دادگا دەبێت، بەڵام بەپێی هەمواری یاساکە دایکان و باوکان بڕیاردەری چارەنووسی کچی تەمەن سەروو 9 ساڵ دەبن و لە رێگە دەدرێت لە دەرەوەی دادگا مارەبکرێن.
دەنگەکانی ناڕازی زۆرن بۆ رێگریکردن لە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە، چونکە چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان پێیانوایە یاساکە ژن دەکاتە قوربانی بڕیارە حزبی، سیاسی، تایفی و مەزهەبییەکانی عێراق.
AM:11:13:02/10/2024
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت