پەرلەمانتارێکی عێراق: مووچەی فەرمانبەران تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ کێشەیەکی تێدا نییە


وێستگەنیوز-


ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتووەوە گفتوگۆکان لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2025 دەستپێدەکات.


محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "مووچەی فەرمانبەران تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ کێشەیەکی تێدا نییە و دابینکراوە".


ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی "سەرەتای مانگی داهاتووش دەست بە گفتوگۆکردن لەسەر خشتەی بودجەی 2025 دەکات لەپێناو دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و پڕۆژە و پابەندییە داراییەکانی دیکە".


وتیشی، "لیژنەكەمان كاردەكات لەگەڵ پسپۆڕەكانی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی، بۆ چارەسەركردنی ئەو دواكەوتنەی لە پارەداركردنی تەرخانكراوە داراییەكانی پارێزگاكان و پرۆژە بەردەوامەكاندا هەیە، لەپێناو راگەیاندنی كۆمەڵێك پرۆژەی نوێش لە رۆژانی داهاتوودا".



AM:09:31:02/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت