"ئێوه نه‌تان ئه‌ووت قوباد تاڵه‌بانی پڕۆ پارتییه"
وێستگه‌نیوز-
لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له میانی قسه‌كردنی بۆ ڕیش سپی و دانیشتووانی ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی سنوری پشده‌ر رایگه‌یاند كه "پڕۆپارتی نه‌بووم، ده‌مویست هاوسه‌نگییه‌ك هه‌بێ و به ته‌فاهوم بگه‌ینه نه‌تیجه‌یه‌ك پێكه‌وه كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین"، ده‌شڵێت: "كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ده‌هێنین".
قوباد تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌گوندی جۆلانانی پشده‌ر بۆ ریش سپی و دانیشتووان ناوچه‌كه وتی: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌ك سه‌رۆكی هه‌یه دوو به‌ڵێنی داوه یه‌كێكیان جێبه‌جێ كردووه و یه‌كێكیانی ماوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌ڵێنی یه‌كه‌می ئه‌وه‌بوو هاوسه‌نگی هێز رێكبخاته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، هێشتا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه، هاوسه‌نگییه‌كه‌ی رێكخستووه‌ته‌وه و به پارتی كوردستانی وتووه به‌سه بوه‌ستن. ئیتر ئه‌م غه‌دره‌تان لێ قبوڵ ناكه‌ین".
ده‌شڵێت كه "به‌ڵێنی دووهه‌می كه ماوه جێبه‌جێ بكرێت، راستكردنی رێڕه‌وی حوكمڕانییه له كوردستان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كاك بافڵ وتی كه‌ركوك وه‌رده‌گرینه‌وه، وه‌ریگرته‌وه، ئێستا ده‌ڵێ رێڕه‌وی حوكمڕانی راست ده‌كه‌ینه‌وه، راستی ده‌كاته‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌مه پێویستمان به به‌شداریكردنی یه‌ك به یه‌كی ئێوه‌ی به‌ڕێزه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه دێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر نییه و ئومێد هه‌یه كه بیبه‌ینه‌وه، باوه‌ڕ هه‌یه كه ده‌توانین و ده‌یبه‌ینه‌وه و ئیراده هه‌یه كه پێمان ده‌ڵێت ده‌توانین بیبه‌ینه‌وه".
له‌میانی لێدوانه‌كه‌ی بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه، قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كه "گله‌ییم لێده‌كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵمده‌دا له‌پێناوی یه‌كڕیزی كوردستان ته‌نازول بكه‌ین بۆ پارتی، نه‌تان ده‌وت ئه‌مه پڕۆپارتییه، پڕۆپارتی نه‌بووم، ده‌مویست هاوسه‌نگییه‌ك هه‌بێ، ده‌مویست به ته‌فاهوم بگه‌ینه نه‌تیجه‌یه‌ك پێكه‌وه كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین، نه‌هاتنه پێشه‌وه و ویستیان خۆیان بسه‌پێنن و خۆیان سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌موو كوردستاندا".
لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال راشیگه‌یاند كه "ئێمه هاتووین پێتان بڵێین ئه‌و رۆژه رۆی و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ده‌هێنین".
PM:10:18:01/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت