ئه‌ردۆغان: ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل توركیاش ده‌گرێته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه‌ ئیسرائیل دوای لوبنان و فه‌ڵه‌ستین، چاوی‌ له‌سه‌ر داگیركردنی‌ خاكی‌ توركیایه‌، ده‌شڵێت: "ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل توركیاش ده‌گرێته‌وه‌".


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاسادانان له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی‌، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی‌ له‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستین و لوبنان كرد.

ئه‌ردۆغان وتی‌: "ئیسرائیل له‌ لایه‌كه‌وه‌ له‌ غه‌ززه‌ كۆمه‌ڵكوژی ده‌كات و له‌ لوبنان تیرۆر ئه‌نجام ده‌دات و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هانی وڵاتانی دیكه‌ ده‌دات كه‌ بۆ ئاگره‌كه‌ی خۆی ڕاكێشیان بكات".

وتیشی‌: "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل به‌ مه‌به‌ستی قسه‌ی پڕوپووچ وه‌ك خاكی به‌ڵێن پێدراو دوای لوبنان و فه‌ڵه‌ستین، چاویان له‌ نیشتمانی ئێمه‌یه‌. داگیركاری، تیرۆر و هێرشه‌كان لێمان نزیكن".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌وڵه‌تێكی پابه‌ندی یاسا نییه‌ به‌ڵكو مێگه‌لێك له‌ بكووژانه‌ كه‌ له‌ناو داگیركاریدا گه‌شه‌ ده‌كات".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل توركیاش ده‌گرێته‌وه‌. بۆ پاراستنی نیشتمان، گه‌ل و سه‌ربه‌خۆییمان، ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان كه‌ڵك له‌ هه‌موو ئامرازێكی به‌رده‌ستی وه‌رده‌گرێت".

ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه‌ "لێرەوە هۆشداری دەدەم بە ئیسرائیل كە بەرگریكردن لە لوبنان هاوشێوەی غەززەی دابڕاو لە جیهان نابێت و، ئەنجامی جەنگەكە زۆر كارەساتاوی دەكەوێت لەسەری".


PM:07:23:01/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت