کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن و نمە باران دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بۆ سبەی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سبەینێ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەى شاخاوى ئەگەرى نمە باران هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "خێرایی با لە سەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت (10 - 25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە هەندێک کات لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەلاتی هەرێم بەتایبەتى پارێزگاى سلێمانى و هەلەبجە و ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 29 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى
PM:03:44:01/10/2024
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت