وتەبێژی کۆمیسیۆنی عێراق: دوای دەنگدانی تایبەت راستەوخۆ کارتی بایۆمەتری لە هێزە ئەمنییەکان وەردەگیرێتەوە


وێستگەنیوز-


وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵىژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە دەنگدانی تایبەت دا لە هەر وێستگەیەک 300 کەس دەنگ دەدات.

ئەمڕۆ 1ی تشرینی یەکەمی 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای رووداوی راگەیاند، "لە دەنگدانی تایبەت دا بۆ هەر وێستگەیەکی دەنگدان 300 دەنگدەر دەتوانێت دەنگی تێدا بدات، کۆمیسیۆن دەنگدەرانی تایبەتی بەپێی وێستگەکان بە ژمارە و ناو دابەشکردوون، بۆ ئەوەی دەنگدانەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت".

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رەتیکردەوە کە دەنگدەری تایبەت بتوانێت لە رۆژی دەنگدانی گشتی دەنگ بدات و ئاماژەی بەوەکرد، "هەر دەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت، کارتی بایۆمەتری کۆدکراوی تایبەت بە خۆی هەیە و دوای دەنگدان لێیان وەردەگیرێتەوە، خۆ ئەگەر رادەستیشی نەکردبێت، ناتوانێت لە دەنگدانی گشتیی بەکاری بهێنێت، چونکە ئەو ئامێرەی لە دەنگدانی گشتیی بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی دەنگدەر بەکاردەهێنرێت، کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ناخوێنێتەوە".


لە رۆژی 20ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت، 48 کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتیی واتە لە 18ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت کە تایبەتە بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەڕێوەدەچێت.






PM:12:14:01/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت