پێشبینی دروستبوونی لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی كورتخایه‌نی باران و "با" به كاریگه‌ری جیاواز ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه، پێشبینیش ده‌كات لافاوی كورتخایه‌ن له به‌شێكی چه‌م و دۆڵه‌كانی سلێمانی و به‌شێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان رووبدات.
سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی خێرای كه‌نداوی عه‌ره‌بی و هاتنی شێیه‌كی زۆر له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه، دره‌نگانێكی ئێواره‌ی سبه‌ینێ و شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه هه‌ندێك كات و بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌گه‌ری باران و هه‌وره‌بروسكه هه‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ئه‌گه‌ری بڕێك ته‌رزه هه‌یه".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "له‌پێش تاوه‌بارانه‌كان ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی خێرایی بای باشوور و ته‌پۆتۆزهه‌یه له هه‌ندێك ناوچه، هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ری لافاوی كورتخایه‌ن له به‌شێكی چه‌م و دۆڵه‌كانی پارێزگای سلێمانی و به‌شێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله زیاتر به‌شێكی گه‌رمیان و خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك و به‌شێكی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌گرێته‌وه، پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك كاریگه‌ری جگه له ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان لاواز ده‌بێت و رۆژی چوارشه‌ممه كۆتایی به‌م شه‌پۆله كورتخایه‌نه دێت".
ئه‌و شاره‌زایه پێشبینیی بڕی بارانبارین له‌و چه‌ند كاتژمێره به‌مشێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه : 1 تا 6 ملم.
پارێزگای سلێمانی : 7 تا 25 ملم.
ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین : 8 تا 30 ملم.
ئیداره‌ی گه‌رمیان : 1 تا 15 ملم.
راشیگه‌یاندووه كه "له ناوچه‌كانی گه‌رمیان زیاتر له ناوچه‌كانی نێوان ناحییه‌ی ڕزگاری و كفری تاوه‌كو سه‌نگاو و قادركه‌ره‌م ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره‌بروسكه‌ی زیاتر هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لافاوی كورتخایه‌ن له دۆڵ و چه‌مه‌كان، له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك و ده‌شتی كه‌لار تا كفری و باشووری گه‌رمێان كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه لاواز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بڕێكی كه‌م باران هه‌یه".
PM:09:51:30/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 8260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت