لاهور شێخ جه‌نگی: به‌ره‌ی گه‌ل گۆڕانكاریی گه‌وره‌ له‌ حكومڕانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا دەكات


وێستگه‌نیوز-
له‌ میانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌نكار و كاسبكارانی شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل رایگه‌یاند كه‌ لیسته‌كه‌ی‌ گۆڕانكاریی گه‌وره‌ له‌ حكومڕانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا دەكات.


به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 30ی 9ی 2024، لاهور شێخ جه‌نگی به‌ ئاماده‌بوونی شادمان مه‌لاحه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیده‌كانی به‌ره‌ی گه‌ل له‌ شاره‌كه‌، پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌نكار و كاسبكارانی بازاڕی شێخه‌ڵای شاری هه‌ولێر.

له‌ دیدارێكدا لاهور شێخ جه‌نگی پلان وبه‌رنامه‌ی لیستی به‌ره‌ی گه‌لی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می كوردستان بۆ روونكردنه‌وه‌ و وتی‌: "بۆ رزگاربوون له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریاندا هێناون، بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و  ئابووری كوردستان، با ده‌نگتان بۆ لیستی به‌ره‌ی گه‌ل بێت".

لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه‌ "به‌ره‌ی گه‌ل بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری هاتۆته‌ مه‌یدان و ده‌یه‌وێت گۆڕانكاریی گه‌وره‌ له‌ حكومڕانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بكات".


PM:09:32:30/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت