ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه له‌سه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك مۆری خیانه‌تت لێ بدات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه ناڕێكی و دووبه‌ره‌كی و منمنۆكێ له هه‌رێمه‌كه‌مان زۆر بووه و له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن جاری واهه‌یه سنووره‌كان ده‌به‌زێندرێت، ده‌شڵێت: "ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه له‌سه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك مۆری خیانه‌تت لێ بدات".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2024 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆردستان له میانی ئاهه‌نگی ناساندنی كاندیدانی حزبه‌كه‌ی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه "خه‌ڵك ئینتیمای بۆ نیشتیمان نه‌ماوه یان زۆر كه‌م بووه و بێ هیوایی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌ڵێت: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌سف و حاڵه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات بێ منه‌ت و بێ باكن، په‌تی متمانه پچڕاوه له نێوان هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی، وای لێهاتووه ده‌سه‌ڵات ره‌خنه به دوژمنایه‌تی ده‌زانێت".
وتیشی: "ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه مۆری خیانه‌تت لێ بدات له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش فه‌زیحه و به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه له ئیداره و حوكمداریدا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "چه‌ند نه‌گۆڕێك هه‌یه له هه‌ڵوێستی ستراتیژیماندا، پارێزگاری له هه‌رێم وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی هێڵی سوره و ئه‌ركه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دۆخی ناوچه‌كه زۆر ئاڵۆزه و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی سێیه‌م به‌ڕێوه‌یه، ئه‌وه له غه‌ززه بۆ ماوه‌ی ساڵێك ئه‌چێ، ئه‌وه لوبنانیش بۆمبارانی كوێرانه ئه‌كرێ، ئه‌مه ئه‌بێ نوخبه‌ی رۆشنبیری هه‌رێم هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ستكاری بكات، ئه‌گه‌ری گرفتاری زۆره، ئێمه‌ش به‌م جیاوازیییه‌وه ئه‌كه‌وینه به‌ر مه‌ترسی و خه‌ته‌رناكه".
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ده‌شڵێت: "ده‌سه‌ڵات و حوكومڕانێكی شكست خواردوو، هێشتا خۆی به خۆڕاگر ده‌زانێت".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا سه‌ڵاحه‌دین باسی له‌وه كرد كه "ناوچه‌گه‌ری بۆته مۆده‌یه‌ك ئه‌وه نه‌گۆڕێكی ئێمه‌یه كه ناوچه‌گه‌ری گرنگی نییه ئه‌گه‌ر نه‌ڕژێته به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت. ئیشی باشمان له‌سه‌ر په‌روه‌رده و پاراستنی كۆمه‌ڵگه كردووه و به‌رده‌وامین له‌سه‌ری".
راشیگه‌یاند كه "حوكمڕانییه‌كی ناڕه‌شید و شكستخواردوو خۆی به خۆڕاگر ده‌زانێت. به‌هه‌وه‌س و عه‌نته‌ری په‌رله‌مانیان داخست و له مه‌رجه‌ع خرا و ئینتیمای نیشتمان لاوازكرا".
PM:07:18:30/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت