قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی بڕیاری داوه رێڕه‌وی حكومڕانی له هه‌ولێر راست بكاته‌وه و ده‌شیكات
وێستگه‌نیوز –
لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی سنوری پشده‌ر رایگه‌یاند كه یه‌كێتی بڕیاری داوه رێڕه‌وی حكومڕانی له هه‌ولێر راست بكاته‌وه و ده‌شیكات، ده‌شڵێت: "بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له حكومڕانی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كێتی له‌گونده‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی سنووری پشده‌ر له ئیداره‌ی راپه‌ڕینی به‌سه‌ر كرده‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گونده‌كانی شێنێ، زه‌ڵێ و چه‌ند گوندێكی دیكه‌ی سنووره‌كه له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئه‌و گوندانه كۆبووه‌وه و "سڵاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی و په‌یامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێ گه‌یاندن و رایگه‌یاند یه‌كێتی ئێستا، یه‌كێتی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه، به‌ڵكو هه‌مان ئه‌و یه‌كێتییه به‌هێزه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت".
قوباد تاڵه‌بانی وتی: "یه‌كێتی ئێستا له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بافڵدا ئه‌و هێزه‌یه كه هه‌ر به‌ڵێنێك بدات و هه‌ر بڕیارێك بدات جێبه‌جێی ده‌كات".
وتیشی: "یه‌كێتی بڕیاریشی داوه كه له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستاندا رێڕه‌وی حكومڕانی له هه‌ولێر راست بكاته‌وه و ده‌شیكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "وه‌كچۆن له سه‌رده‌می شۆڕشدا، یه‌كێتی به‌بێ پشتیوانی گوندنشینان نه‌یده‌توانی رژێمی به‌عس به چۆكدا بهێنێت، ئێستاش بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی له حكومڕانی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كێتی له‌گونده‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
PM:06:47:30/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت