ئاراس شێخ جه‌نگی: كاك مه‌سرور له ئێستاوه سه‌رۆكی حكومه‌ته
وێستگه‌نیوز-
ئاراس شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه مه‌سرور بارزانی له ئێستاوه سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتووه، ده‌شڵێت: "نه یه‌كێتی و نه به‌ره‌ی گه‌لم، من جه‌لالیم".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاراس شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌میانی به‌شداریكردنی له پرسه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له كونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "من ئه‌و یه‌كێتیه‌ی ئێستا نیم و به‌ره‌ی گه‌لیش نیم، من جه‌لالیم".
ئاراس شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "كه ده‌ڵێن كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵات دێنین، قوباد تاڵه‌بانی بۆده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه و له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان ناگه‌ڕێته‌وه سلێمانی، تا دوێنێش له كۆبوونه‌وه بوو".
ئاماژه‌شی یه‌وه‌دا كه "ئه‌وه‌ی له 8ی ته‌مموز روویدا ئینقیلابێكی ئیقلیمی نێوده‌وڵه‌تی بوو، براده‌رانی هه‌ولێریش ده‌ستیان تێیدابوو، ئێستا توشیان بوو به هینی خۆیانه‌وه".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر هه‌یه شتی خراپ بێته ئاراوه كه به‌هۆیه‌وه ره‌نگه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت"، داواشی له لایه‌نه‌كان كرد به هێواشی و ئارامی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و دوانه‌خرێت.
ئاراس شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه "كاك مه‌سرور له ئێستاوه سه‌رۆكی حكومه‌ته و له مودیر عام گه‌وره‌تره.
PM:05:46:30/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت