وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: جیهان ئه‌مڕۆ به‌بێ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا سه‌لامه‌تتره
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه جیهان ئه‌مڕۆ به‌بێ ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان سه‌لامه‌تتره، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و وڵاته، باجه‌كه‌ی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دانیال هاگاری وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل بۆ كه‌ناڵی سكای نیوز وتی: "ئیسرائیل وانه‌ی له 7ی ئۆكتۆبه‌ر ورگرتووه و رێگه نادات حزبوڵا و حه‌ماس له‌سه‌ر سنووره‌كانی بن".
ئه‌مه‌ش گرنگترین لێدوانه‌كانی دانیال هاگاری وته‌بێژی سوپای ئیسرائیله:
* ئیسرائیل هه‌مان وڵاتی پێش 6ی ئۆكتۆبه‌ر نییه.
* جیهان ئه‌مڕۆ به‌بێ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا سه‌لامه‌تتره.
* نه‌سروڵا ده‌رئه‌نجامه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی 8ی ئۆكتۆبه‌ری بۆ پشتیوانی له حه‌ماس دا.
* كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حزبوڵا له‌سه‌ر سنووره‌كانمان نه‌مێنێت.
* چه‌كه‌كانی حزبوڵا له ژێر خانووه‌كانی باشووری به‌یروت و بیقاعدا هه‌ڵگیراون و ئه‌و حیزبه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنێت.
* وا له حزبوڵا ده‌كه‌ین پاشه‌كشه بكات و بچووكبێتهوه.
* ئێمه هیچ ئامانجێكمان له لوبنان نییه، ئه‌و وڵاته موڵكی لوبنانییهكانه و ئامانجمان گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی باكووره به سه‌لامه‌تی بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
* ئێران ده‌بێت واز له به‌كارهێنانی گه‌لی لوبنان بهێنێت.
* ئه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌یكات ئه‌وه‌یه كه دانیشتووانی غه‌ززه بۆ مانه‌وه‌ی یه‌حیا سنوه‌ر به‌كارده‌هێنێت، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین نزیكه‌ی 100 بارمته‌ی ئیسرائیلی بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
* په‌یامه‌كه‌مان روونه كه هه‌ركه‌سێك هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل، هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ری و باجه‌كه‌ی ده‌دات.
PM:11:35:29/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت