لیژنەى باڵاى ئەمنى هەڵبژاردن: هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه‌


وێستگه‌نیوزـ

لیژنەى باڵاى ئەمنى هەڵبژاردن لە هەرێم له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ رۆژی ده‌نگداندا بردنه‌ ژووره‌ی مۆبایل و كامێرا له‌ لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ بۆ بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه‌.


لیژنەى باڵاى ئەمنى هەڵبژاردن لە هەرێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هیچ هێزێك ناتوانێت كه‌س ناچار بكات ده‌نگ به‌و بدات، هاووڵاتییانیش ئازادن ده‌نگ به‌ كێ ده‌ده‌ن.

باسی له‌وه‌شكرد، كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئازادن ده‌نگ به‌ كێ و چ لایه‌نێك ده‌ده‌ن.

له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا گرژیه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی ئیسرائیل_ لوبنان، تا چه‌نده‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت؟ وتی: "بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیره‌و هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".

لیژنەى باڵاى ئەمنى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان باسی لەوەشکرد: لە رۆژى دەنگداندا هاتوچۆى نێوان شارەکان ئاسایى دەبێت و قەدەغەى هاتوچۆ راناگەیەندرێت.



PM:05:00:29/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت