زه‌وی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م دوو هەیڤی ده‌بێت و زاناكان چۆن شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و دیارده گه‌ردونییه ده‌كه‌ن؟
وێستگەنیوز-
زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن زه‌وی له‌م پایزه‌دا، تووشی حاڵه‌تێكی گه‌ردوونی ده‌گمه‌ن ده‌بێت و ده‌بێته خاوه‌نی هەیڤێکی دیكه. ئه‌وان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌سارۆكه‌یه‌كی بچووك، بێته ناو بواری كاریگه‌ری هێزی راكێشانی زه‌وییه‌وه و به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێته هه‌یڤێكی بچووك.
ئه‌م میوانه گه‌ردوونییه، له به‌رواری 29ی ئه‌یلوله‌وه، تا ماوه‌ی دوو مانگ، دێته ناو خولگه‌ی زه‌وییه‌وه، پاشان له كاریگه‌ری هێزی راكێشانی زه‌وی رزگاری ده‌بێت و ده‌ڕوات.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌م هه‌یڤی دووه‌مه، هێنده بچووكه به چاوی ئاسایی نابینرێت و بۆ بینینی پێویستمان به ته‌لیسكۆبی به‌هێزه.
بینینی یه‌كه‌مجاری ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌وتی مانگی ئابی رابردوو، له‌و كاته‌دا ناسا له رێگه‌ی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌سارۆكه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی " ATLAS" به‌دیكرد.
زاناكان ئه‌م ناوه‌یان لێناوه "2024 PT5" و سه‌ر به پشتێنه‌ی هه‌سارۆكه‌كانی "ئاراجۆنا"یه كه ژماره‌یه‌ك تاوێر له‌خۆده‌گرێت و به ده‌وری خولگهیهكدا ده‌سوڕێنه‌وه به ته‌واوه‌تی له خولگه‌ی زه‌وی ده‌چێت.
ئه‌م هه‌سارۆكانه، هه‌ندێكجار تا راده‌یه‌ك له زه‌وی نزیك ده‌بنه‌وه و دووریهكهیان له زه‌وییه‌وه ده‌گاته 4 ملیۆن و 500 ههزاركیلۆمهتر.
ئه‌و توێژه‌رانه‌ی به‌شدارییان له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كردووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌سارۆكه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه، به خێراییه‌كی هێواش بجووڵێت كه 3 هه‌زار و 540 كیلۆمه‌تر بێت له كاتژمێرێكدا، ئه‌وا هێزی راكێشانی زه‌وی، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ری ده‌بێت و ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی له خولگه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی بمێنێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مه‌شه به دروستی رووده‌دات، له‌م هه‌فته‌یه‌وه ئه‌م هه‌سارۆكه بچووكه، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه زانای گه‌ردونناس دكتۆر جینیفه‌ر میلارد، له لێدوانێكیدا بۆ بی بی سی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه له 29ی ئه‌یلول دێته ناو خولگه‌ی زه‌وییه‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له 25 تشرینی دووه‌می داهاتوو، خولگه‌ی زه‌وی به‌جێبێڵێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌سارۆكه‌كه سوڕێكی ته‌واو به ده‌وری زه‌ویدا ته‌واوناكات، بگره خولگه‌كه‌ی كه‌مه‌كێك گۆڕانی به‌سه‌ردادێت و به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌ساره‌كه‌مانه‌وه لاده‌دات و پاشان له‌سه‌ر رێگای خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت".
تیره‌ی ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه نزیكه‌ی 10 مه‌تره و به‌راورد به هه‌یڤی زه‌وی زۆر بچووكه، چونكه هه‌یڤی زه‌وی تیره‌كه‌ی نزیكه‌ی 3 هه‌زار و 474 كیلۆمه‌تره.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌ی زۆر بچوكه و له تاوێری ره‌نگ كاڵ پێكهاتووه، خه‌ڵك له‌سه‌ر زه‌وی ناتوانێت بیبینێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووربین و ته‌لیسكۆبی ماڵانیش به‌كاربێنن.
دكتۆر میلارد ئاماژه به‌وه ده‌كات له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌لیسكۆبی به‌هێزی پڕۆفیشناڵه‌وه ده‌بینرێت و ده‌كرێت له میانه‌ی ئینته‌رنێته‌وه چه‌ندین وێنه‌ی جوانی ئه‌م هه‌یڤه بچووكهمان ده‌ستكه‌وێت كه به خێراییه‌كی گه‌وره له نێوان ئه‌ستێره‌كاندا ده‌جووڵێت.
پێشتر هه‌یڤی بچووك بینراون، به‌ڵام زۆرینه‌یان هاتوون و تێپه‌ڕیوون، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بیانبینێت و تێبینیان بكات. هه‌ندێك هه‌سارۆكه زیاد له جارێك سه‌ردانی زه‌ویان كردووه، ئه‌وه‌تا ساڵی 1981 هه‌سارۆكه‌ی "2022 NX1" له زه‌وییه‌وه بینراوه و جارێكی دی له ساڵی 2022 بینراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ده‌رفه‌تی بینینی ئه‌م ههسارۆكهیهی ئێستات له‌كیس چوو، ئه‌وا ده‌توانیت دوای سی ساڵی دی قه‌ره‌بووی بكه‌یته‌وه، چونكه زاناكان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه "2024 PT5" له ساڵی 2055 جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خولگه‌ی زه‌وی.
دكتۆر میلارد ئاوا روونكردنه‌وه بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌دات: "ئه‌مه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی سیستمی كۆمه‌ڵه‌ی خۆری ئێمه، چه‌ند قه‌ره‌باڵغه و شتگه‌لێكی دیكه‌ی تێدایه كه هێشتا ئاشكرا نه‌كراون"، به‌و پێودانگه‌ی ئه‌م هه‌سارۆكه میوانه، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا بۆ یه‌كه‌مجار دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ده‌یان هه‌زار، ئه‌گه‌ر سه‌دان هه‌زار نه‌بێت، له ته‌نی ئاسمانی هه‌یه كه هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه، تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگیدانمان به چاودێریكردنی ئاسمان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و دۆزینه‌وه‌ی زیاتری نهێنییه‌كان".
PM:08:06:26/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 3888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت