وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی: له‌نزیكترین كاتدا لیستی مووچه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌نزیكترین كاتدا كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مشه‌و یان سبه‌ی‌ لیستی مووچه‌ رابگه‌یه‌نن.

هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاڤا میدیا وتی‌: "بۆ مووچه‌ی مانگی ئاب بڕی 755 ملیار دینار له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی داراییه‌، به‌ڵام بڕی 998 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مانگێك پێویسته‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌ئێستاشدا بڕی 243 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه‌، له‌ هه‌وڵداین كورتهێنانه‌كه‌ پڕبكه‌ینه‌وه‌".

وتیشی‌: "له‌ نزیكترین كاتدا لیستی‌ مووچه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌. ناگاته‌ كۆتایی هه‌فته‌ و ئەمشەو یان سبەی لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە".

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 570 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.


PM:07:54:22/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 5640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت