ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ر له لوبنان به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی له لوبنان به‌رزبووه‌وه بۆ 12 كه‌س، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: "به‌شێك له برینداره‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئێران و به‌شێكی تریش گوازرانه‌وه بۆ سوریا".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فیراس ئه‌لئه‌بیه‌ز، وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان له لوبنان گه‌یشتووه‌ته 12 كه‌س.
لای خۆیه‌وه حزبوڵای لوبنانی، ئیسرائیلی به به‌رپرسیار زانی له ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كه پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌ممه له یه‌ك كاتدا روویاندا، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند كاتژمێرێك هات كه ئیسرائیل فراوانكردنی ئامانجه‌كانی شه‌ڕی دژی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی سنووری باكووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لوبنان بگرێته‌وه.
ئه‌لئه‌بیه‌ز باسی له‌وه‌شكرد كه "دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان، دوو هه‌زار و 780 بریندار ڕوویان له نه‌خۆشخانه‌كان كردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "نزیكه‌ی 300 بریندار باری ته‌ندروستییان ناجێگیره".
دووپاتی كرده‌وه كه زۆربه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان بۆ برینداره‌كان له چاو و قاچه‌كان و ده‌سته‌كان بووه.
وتیشی: "به‌شێك له برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ سوریا و هه‌ندێكی تریش ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام زۆرینه‌یان له لوبنان ده‌مێننه‌وه".
وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان سوپاسی كه‌رتی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه "كارێكی گه‌وره‌یان له هه‌موو كهرتهكانیدا ئه‌نجامدا" و رایگه‌یاند كه هه‌زار و 184 ئه‌مبولانس برینداره‌كانیان گواستۆته‌وه بۆ 100 نه‌خۆشخانه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه چوار كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستی بوونه‌ته قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی په‌یجه‌ر.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاندبوو كه دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره رادیۆییانه‌ی كه هه‌ڵیانگرتبوو، سه‌دان ئه‌ندامی حزبوڵای لوبنان له باشووری به‌یروت به سه‌ختی برینداربوون.
PM:04:49:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت