زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی مووچه‌ی ئابی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار واده‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن به‌غداوه ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو خه‌رج بكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئابی 2024 ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكرده‌وه كه "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نێردراوه و له ئێستادا وردبینی بۆ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی دوای دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژی هه‌رێم".
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی وردبینی لیسته‌كان ته‌واو ده‌كرێت، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سێشه‌ممه‌ی داهاتوو خه‌رج ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه كه "ئه‌مجاره مووچه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت".
ڕۆژی سێشه‌ممه 10ی ئه‌یلولی 2024 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی به‌رده‌وام بێت له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، كه به‌هۆی نه‌بوونی ژماره‌ی وه‌زیفییه‌وه مووچه‌كانیان راگیرا.
له میانی سی و حه‌وته‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، كه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند كه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی گرفته ته‌كنییه‌كانی مووچه تاكۆتایی ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ربكات.
PM:02:56:13/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 34260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت