"هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد"
وێستگه‌نیوز-
به وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق، "بانكی ڕافیده‌ین هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ست پێكرد"
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له بڵاوكراوه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: "له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌رباره‌ی ته‌وتین، به‌نوسراوی ژماره (٨٢٣/د) له ٦/٨/٢٠٢٤ داوام له وه‌زیری دارایی عێراق كرد هه‌نگاوه كرداریه‌كانی جێگیركردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ست پێ بكات به‌پێی دواین لیستی موچه ڕاسته‌وخۆ لیسته‌كان ئاراسته‌ی بانكه‌كانی ره‌شید و ڕافیده‌ین و TBI بكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "له‌وه‌ڵامدا وه‌زیری دارایی ته‌یف سامی به‌نوسراوی ژماره (١٦/٢/٨١١٧) له ٤/٩/٢٠٢٤ هه‌نگاوه كرداریه‌كانی ته‌وتین له‌ڕێگه‌ی بانكی ڕافیده‌ینه‌وه به ماسته‌ر كارد ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌مانه‌ش وێنه‌ی گرێبه‌ستی ته‌وتینه‌كه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانی بانكی رافیده‌ینه:
PM:08:47:11/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 8868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت