سودانی:رێگە نادەن هیچ لایەنێک لە عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئێران

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە

وێستگه‌نیوزـ

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئێران کۆبونەوە و جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک کوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، رێگە نادەن هیچ وڵات و لایەنێک لە خاکی عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئێران.

هاوكات سەرۆک کۆماری ئێرانیش جەختیکردەوە، لەگەڵ عێراق بەهاوبەشی کار لەسەر رێگری لە تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری هەردو وڵات دەکەن.

پوختەیەک لە قسەکانی محەمەد شیاع سودانی:

- لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران 14 یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لە بوارە جیاوازەکان واژۆکرد

- لێکتێگەیشتنەکانمان دەبنە نەخشەرێگایەکی کارا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا

- هەڵوێستی عێراق رون و راشکاوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی ناوچەکە

- ناهێڵین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێنرێت

- سنورەکانمان توندتر دەکەین و رێگری لە قاچاخچییەتی دەکەین

- هەڵوێستمان سەبارەت بە کەرتی غەززە هاوبەشە

- دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر خەڵکی فەڵەستین هەڵوێستی هەبێت

 
پوختەیەک لە قسەکانی مەسعود پزیشکیان:

-سەردانەکەم بۆ عێراق زۆر گرنگ بو

- پێمخۆشبو پێش ئەوەی سەردانی ئەمەریکا بکەم بێمە عێراق و کار لەسەر هەمو ڕێکەوتنەکانی نێوانمان بکەین

- رێککەوتین لەسەر پێکهێنانی تیمێکی پسپۆڕی هاوبەش لە بوارەکانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی لەسەر پلانی ستراتیژی هاوبەش کاربکەن

- پێویستمان بە چالاکردنی رێککەوتنی ئاسایشی نێوان هەردو وڵات هەیە

- ئامادەین لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکان هاوکار و هەماهەنگ بین

- دەمانەوێت عێراق سەربەخۆ و جێگربێت، خۆی بەرگری لە خۆی بکات

- ئێران و عێراق خاڵی هاوبەش و بەیەکگەیشتنن لە ناوچەکە

- توانیمان رێگری لە گرژییەکان بکەین پێش ئەوەی فراوانتر ببن

- بەڵێنبێت پابەندی ئەو رێککەوتنانە بین کە ئەمڕۆ واژۆمانکرد


PM:02:56:11/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت