به‌شێك له‌ سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانكان له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه‌

‌دیمەنێک لە گردبوونەوەکە

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ بەشێک لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ رێگری له‌ یه‌كه‌مه‌كانی سلێمانی و كۆیه‌ لێكرا بچنه‌ هه‌ولێره‌وه‌.


ئەو دەرچووە دانەمەزراوانە باسیان لەوە کرد، لەکاتێکدا ئەوان رۆڵێکی کاریگەرییان لە پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو لە وڵاتدا هەیە و مافی خۆیانە دوای چەندین ساڵ لە خوێندن دابمەزرێنرێن، بەڵام حکومەتی هه‌رێم دایان نامەزرێنێت.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بەهۆی بەڵێنی حکومەتی هه‌رێم بۆ دامەزراندنیان، مافی کارکردنیان لەکەرتی تایبەتیشدا فەوتاوە، چونکە پێیان دەڵێن ئێوە لە یەکەمەکانن و حکومەت بەڵێنی دامەزراندنی پێداون، هەربۆیە ئەگەر سبەی دابمەزرێن کارەکانتان جێ دەهێڵن و دەڕۆن.

ئەوەشیان خستە روو، 12 هەزار دەرچوون و ژمارەیان زۆر کەمترە لەو ناوە زیادانەی کە لیستی مووچەدا هەبوون، هەربۆیە دامەزراندنیان ئەرکێکی ئەوەندە قورس نییە لەسەر شانی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەڵام حکومەت بێباکە لێیان و دایان نامەزرێنێت.

هاوکات، لە سنووری دێگەڵە رێگری لە سێ یەکەمەکانی سلێمانی کرا بچنە هەولێر بەمەبەستی داواکردنی مافەکانیان و دامەزراندنیان.


PM:12:02:11/09/2024








ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت