بافڵ تاڵەبانی: پێویستە کۆتایی بە تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت

‌دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

وێستگه‌نیوزـ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و رایگه‌یاند، پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، لەدیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان جەختیلێکرایەوە.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا بافڵ تاڵەبانی، سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بە بیرکردنەوەیەکی نیشتمانییانە و لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی دۆخەکە هەنگاودەنێین".

بافڵ تاڵه‌بانی وتیشی: "ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە کە تیایدا هاووڵاتییان مافەکانیان پارێزراوبێت، ئەمەش خواستی هەموولایەکە و پێویستە کۆتایی بە جیاکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و تاکڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت".

"چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی، تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بن و مافی هەموولایەک پارێزراوبێت"، ئه‌مه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌.


AM:12:15:11/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت