له میسر ده‌ست به‌سه‌ر 400 كیلۆ گۆشتی كه‌ردا ده‌گیرێت
وێستگەنیوز-
له رووداوێكی شۆكئامێزدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی پارێزگای سوهاج له صعیدی میسر، ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له گۆشتی كه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی سه‌نته‌ری پارێزگاكه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێنەری پارێزگای سوهاج رایگه‌یاند، "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر 400 كیلۆ گۆشی كه‌ر كه ئاماده‌كراوه بنێردرێت بۆ یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی شاره‌كه".
له ورده‌كاری هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پزیشكی ڤێرته‌رنه‌ری، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك، تێیدا ژماره‌یه‌ك كه‌س، خه‌ریكی سه‌ربڕینی كه‌ر بوون و گۆشته‌كه‌یان به مۆڵ و چێشتخانه‌كان ده‌فرۆشت و بازرگانییان به پێستی كهرهكانهوه كردووه.
هه‌ر له‌و ماڵه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و 400 كیلۆ گۆشتی كه‌ر، كه ئاماده‌كرابوو ره‌وانه‌ی یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی شاره‌كه بكرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای سوهاج رایانگه‌یاند، "رێوشوێنی یاسایی پێویست، به‌رامبه‌ر به كه‌لوپه‌لی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو و ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك دۆسێیه‌كی تایبه‌ت بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و دواتر بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، دۆسێكه پێشكه‌ش به داواكاری گشتی ده‌كرێت".
PM:12:28:10/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت