لە بەغدا تەقینەوەیەک روویدا و چوار کەس بوونە قوربانی


وێستگەنیوز-


درەنگانی شەوی رابردوو لە لە نزیک بازگەیەکى ناوچەى سەلامیات لە رۆژئاواى بەغدا بۆمبێک تەقیوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا رایگەیاند، "بۆمبەکە لە ناو زەرفێکى دلیڤەرى دانراوە کە لە رێگەى ماتۆڕێکى جۆرى توکتوک گوێزراوەتەوە و ئەو کەسەى دلیڤەرییەکەى بۆ نێردراوە لە نزیک بازگەکە چاوەڕێی کردووە و لەکاتى وەرگرتنیدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە کوژراوە و ئەو کەسەش بریندار بووە کە دلیڤەرییەکەى بۆ چووە، هەروەها سەربازێکى سوپا کوژراوە و ئەندامێکى ئەنجومەنى رابوونیش بریندار بووە".

ئاماژە بەوەکراوە، "لێکۆڵینەوە لە رووداوى تەقینەوەکە دەستیپێکردووە و لیژنە ئەمنییەکان لە هەوڵى دۆزینەوەى تۆمەتباری رووداوەکەن".







AM:08:33:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت