تره‌مپ هه‌ڕه‌شه ده‌كات: باج به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌سه‌پێنین كه ده‌ستبه‌رداری دۆلار بوون
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ناكات كه ده‌ستبه‌رداری دۆلار بوون و باجیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته له وتارێكدا له میانی به‌شداریكردنی له گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له ویلایه‌تی ویسكۆنسن، پلانه ئابوورییه‌كانی خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندیداره به توندكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین و یه‌كێتی ئه‌وروپا ، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ناكات كه ده‌ستبه‌رداری دۆلار بوون، وتیشی: "به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌د، باجی گومرگی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌سه‌پێنین كه ده‌ستبه‌رداری دۆلار بوون".
پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راوێژكاره ئابوورییه‌كانی، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو كه باجی گومرگی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌سه‌پێنن كه بۆ مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانیان به دوای دراوی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن جگه له دۆلار.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت هه‌ریه‌ك له چین، هیندستان، به‌ڕازیل، روسیا و ئه‌فریقای باشوور له لووتكه‌ی ساڵی رابردوودا ده‌ستبه‌رداربوونیان له دۆلار تاووتوێ كرد، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت دۆلار وه‌ك دراوی یه‌ده‌كی جیهان بمێنێته‌وه.
PM:09:59:09/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت