یاریزانێكی ئێرانی به‌هۆی هه‌ڵگرتنی دروشمێك و جووڵه‌ی سه‌ربڕین مه‌دالیا زێڕه‌كه‌ی لێوهردەگیرێتەوە
وێستگەنیوز-
ده‌یه‌مین رۆژ و كۆتا رۆژی یارییه‌كانی پارا ئۆڵۆمپیاد كه له رۆژی 28ی ئابی رابردووه‌وه له پاریس ده‌ستیپێكردووه، هه‌واڵێكی ئازاربه‌خشی بۆ ئێرانییه‌كان هه‌ڵگرتبوو.
ورده‌كاری هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌یه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، یاریزانی ئێرانی سادق بیت سه‌یاح، له پێشبڕكێی هاویشتنی تیر/ رمح له جۆری F14، دوای ئه‌وه‌ی مه‌ودای 47.61 مه‌تری بڕی، توانی مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ستبینێت و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌دا تۆمار بكات.
به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م، لیژنه‌ی رێكخستنی یارییه‌كانی پارا ئۆڵۆمپیاد، یاریزانه ئێرانییه‌كه‌ی له پێشبڕكێكه دوور خسته‌وه و مه‌دالیا زێڕهكهشی لێوه‌رگرتووه.
ئه‌م یاریزانه كه ته‌مه‌نی 37 ساڵه و پێشتر له یارییه‌كانی پارا ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ، مه‌دالیای زیوی وه‌رگرتبوو، له‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌ی پاریس، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ده‌ستی جووڵه‌یه‌كی نا وه‌رزشی ئه‌نجامده‌دا، ده‌ستی به ژێر ملیدا ده‌هێنێت، ئه‌م جووڵه‌یه‌ی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ربڕین لێكدرایه‌وه و له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه یه‌كه‌م كارتی زه‌رد وه‌رده‌گرێت.
دواتر ئاڵایه‌ك به‌رزده‌كاته‌وه كه وته‌یه‌كی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساكانی پارا ئۆلۆمپییه، له‌به‌ر ئه‌وه ناوبژیوان دووه‌م كارتی زه‌رد به‌روویدا به‌رزده‌كاته‌وه و له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه دوورده‌خرێته‌وه.
ئه‌سغه‌ر هادی زاده سه‌رۆكی تیمی یاریزانانی ئێران، لای خۆیه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌رزكردنی ئاڵاكه له‌لایه‌ن سادق بیت سیاحهوه، بێ ئاگاداری به‌رپرسان بووه و هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
ئه‌سغه‌ر باس له‌وه‌شده‌كات ئه‌و جووڵه‌یه‌ی یاریزانه‌كه به ده‌ستی ئه‌نجامیداوه، به مانای سه‌ربڕین نه‌بووه، به‌ڵكو ئاماژه بووه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره پێوانه‌ییه‌كه‌ی شكاندووه.
وه‌لێ لیژنه‌ی رێكخه‌رانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، به‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی شاندنی ئێران رازینه‌بوون، هه‌ر بۆیه مه‌دالیا زێڕه‌كه، له یاریزانه ئێرانییه‌كه وه‌رگیراوه‌ته‌وه دراوه به یاریزانی هیندستان "ناودیب" كه له پێشبڕكێی هه‌ڵدانی تیر، مه‌ودای 47.32 مه‌تری بڕیبوو، واته 31 سانتیمه‌تر كه‌متر له‌وه‌ی یاریزانه ئێرانییه‌كه.
به‌كارهێنانی وه‌رزشه‌وانه ئێرانییه‌كان بۆ سیمبوله ئاینییه‌كان له پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مه‌سه‌له‌یه‌كی نوێ نییه. ئه‌مه له كاتێكدایه یاساكانی یارییه وه‌رزشییه‌كان، به‌كارهێنانی هه‌مو جۆره سیمبولێكی ئاینی یان سیاسی قه‌ده‌غه‌كردووه.
PM:03:02:09/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت