بڕه‌ پاره‌یه‌ك گه‌یشته‌ هه‌رێم و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

بڕی 150 ملیار دینار شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.


به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلولی 2024، کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، بۆ بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیاران، نزیکەی 150 ملیار دیناری ناردووە و چەکەکانیش نێردراون و ئەمڕۆ چەکەکان وەردەگیرێن.

بڕی پارەکە بۆ هەولێر 47 ملیار و 373 ملیۆن دینارە، بۆ سلێمانی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینارە بۆ دهۆک 35 ملیار و 541 ملیۆن دینارە.

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، "ئەمڕۆ بەرپرسی لقی دانەوێڵەکانی ئێمه لە پارێزگاکان چەکەکان وەردەگرن و دواتر لە بانک رەسید دەکەن و بەسەر سایلۆکان دابەشی دەکەن و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ پارەکە دابەش دەکرێت".

باسی لەوەش کرد، ئەو بڕەپارەیە بەپێی لیستی رادەستکردنی گەنم بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.


AM:10:09:09/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت