وهزیری بهرگری عێراق: تا 2026 سهرجهم هێزهكانی ئهمریكا له عێراق دهكشێنهوه
سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق
وێستگهنیوزـ
وەزیری بەرگری عێراق وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە راگەیاند و دەڵێت، تا ئەیلولی 2026 سەرجەم هێزەکان دەکشێنەوە.
سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی ئهیلولی 2024، لە لێدوانێكدا بە ماڵپهری ئهلعهرهبیهی راگەیاند، لیژنە باڵا سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا گەیشتونەتە رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە ماوەی دوو ساڵدا.
عەباسی ئاماژەی بەوەشدا، لە سەردانی شاندی باڵای حکومەتی عێراق بۆ ئەمریکا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا لوید ئۆستن کۆبووینەتەوە، ئۆستن پێی وابووە کە ماوەی دوو ساڵ بەس نییە و پێویستیان بەکاتی زیاتر دەبێت، بەڵام عێراق رەتیکردوهتەوە ماوەکە درێژبکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری پێدانی ئەو ماوەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ئێستادا لە هەرێم بارودۆخێکی تایبەت هەیە و هەڵبژاردن و هەندێک بابەتی تر هەیە، هاوکات هەم لە ناوخۆی ئەمریکاش هەڵبژاردن بەڕێوەیە و بۆیە وادەی کشانەوەکە دواخراوە.
عەباسی جەختیشیکردەوە، حکومەت بەردەوامە لە پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ ئەم مەبەستەش لێکتێگەیشتنی باش لە گفتوگۆکانی هاتوهتە ئاراوە و زەمینە سازی کراوە و لە ئایندەدا بەرهەمی گفتوگۆکان بەدەر دەکەوێت.
باسی لهوهشكرد، عێراق هەوڵی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن نادات، بەڵکو لەهەمەهانگیدا دەبن بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و هەوڵدەدەن بەگوێرەی دیدگای حکومەت پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا پەرە پێبدەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نزیکەی دوو ههزار و 500 سەربازی لە عێراق هەیە و نزیکەی 900 سەربازیشی لە سوریا هەیە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو هاوپەیمانێتیەبوو کە لەساڵی 2014 بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوجەکە پێکهێنرا.
PM:07:34:08/09/2024
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت